Image

بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ فێرخوازانی بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کوڕان کۆبۆوە

ڕێکەوت : 16 - Oct - 2024

پ. ی. د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە بە ئامادەبوونی ئاڤان محەمەد ڕۆستەم ڕێکخەری بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، لەگەڵ فێرخوازانی بەشی ناوخۆیی کچان و کوڕان کۆبۆوە، سەرەتا ڕاگری پەیمانگە ئاماژەی بە خزمەتگوزارییەکانی بەشی ناوخۆیی کرد و، بەڵێنی ئەوەی پێدان کە هەر شتێک لەپێناو بەرژەوەندی فێرخوازادا بێت بۆیان جێبەجێدەکات، داوای لە فێرخوازانیش کرد کە کۆششکردن لە ئەولەویەتی کارەکانیان بێت و، پابەندی سەرجەم ڕێنماییە تەندوستی و ناوخۆییەکانی بەشە ناوخۆیی بن. دواتر ڕگری پەیمانگە و ڕێکخەری بەشە ناوخۆییەکان لە نزیکەوە گوێیان لە داواو پێشنیارەکانی فێرخوازان گرت و، سەرنج و تێبینییەکانیان بە هەند وەرگرتن.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بە سوپاسەوە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەر هاوکارییەک کە بە پێویست بزانرێت، هەروەکو ساڵانی پێشووش بڕیاریداوە، کە مانگانە بۆ هەر فێرخوازێک دەرماڵەیەک وەک دیاری بە فێرخوازانی بەشی ناوخۆیی ببەخشێت.

بینراو : 358