بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شاری سلێمانی و سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) پێویست ناکات سەردانی پەیمانگە بکەن، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ئۆنلاین لای خۆتان داببەزێنن.
بۆ پڕکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-
1- پێویستە فۆرمەکە بەشێوەی دوو دیو لەسەر یەک پەڕە لەسەر کاغەزی A4 پرنت بکرێت.
2- پێویستە بە قەڵەم جافی شین پڕ بکرێتەوە.
3- زانیارییە کەسییەکانی خۆتان پڕبکەنەوە و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لێبدەن.
4- سەردانی ئامادەییەکانتان بکەن، تاوەکو نمرەکانتان بۆ پڕبکەنەوە و مۆرو واژووی بکەن.
5- سەردانی پەروەردەی شار، یان شارۆچکەکانتان بکەن، تاوەکو مۆرو واژوی پشتڕاستکردنەوەی لێبدەن.
6- دواتر بیگەڕێنەوە بۆ پەیمانگە و لە کاتی ڕادەستکردنی فۆڕمەکە لە پەیمانگە، بڕی (4000) چوار هەزار دیناری لەگەڵدا ڕادەستبکەن.
بەهیوای سەلامەتی و هاتنەدی خواستەکانتان
تێبینی:
ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە لەدەرەوەی شاری سلێمانین، چونکە ئەم فۆڕمە جیاوازە لەگەڵ فۆڕمی ناو شاری سلێمانی، بۆیە دەرچووانی ناو شاری سلێمانی، پێویستە لە ناو پەیمانگە فۆڕم وەربگرن.