Image

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی بەرز ڕاگرت

ڕێکەوت : 15 - Oct - 2024

لە میانەی چالاکییەکانی هەردوو بەشی ڕۆبۆتیک و ئۆتۆمەیشن و تەکنەلۆجیای زانیاری، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی، بە هاوکاری ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەتکردنی نابینایان، لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، لە لایەن ستافی ڕێکخراوەکەوە، سیمینارێک بە ناونیشانی "گۆچانی سپی" بۆ مامۆستایان و سەرجەم فێرخوازانی پەیمانگە پێشکەشکرد، کە تێیدا گرنگی گۆچانی سپی و گۆچانی زیرەک و چەندین خزمەتگوزاریی بۆ نابینایان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، ئاماژەیان بەوەکرد کە گۆچانی سپی بە چاوی نابینا ناسراوە.

ڕۆژی 15/10 بە ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی ناسراوە و لەسەرتاسەری جیهاندا ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.

بینراو : 230