Image

مامۆستایەکی پەیمانگە وەک هەڵسەنگێنەر و مێمبەری چەند گۆڤارێکی نێودەوڵەتی دەستنیشانکراوە

ڕێکەوت : 04 - Aug - 2024

 گۆڤاری ” World Academy of Sciences Journal  گۆڤارێکی وەرزییە و ساڵانە ناوی هەڵسەنگێنەری سەر بە گۆڤارەکە لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاودەکاتەوە، یەکێک لە هەڵسەنگێنەرەکان م. هدی غفور رؤوف مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی، گۆڤارەکە لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندێکی ووردی توێژینەوەکان و ئەو پێداچوونەوانەی بۆ توێژینەوەکانی گۆڤارەکە دەکرێت، ئاستی هەڵسەنگێنەرەکان دیاریدەکات، خۆشبەختانە بۆ ساڵی (2024) وەکو هەڵسەنگێنەر بە ناوی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە لە لایەن editorial board وە بانگهێشتکراوە کە وەک ئەندام لە یەکێک لە گۆڤارە زانستییەکانی Spandidose Publications  کار بکات و بەشداری لە هەڵسەنگاندنی پەیپەرەکاندا بکات.

بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە م. هدی غفور رؤوف دەکەین و هیوادارین بەردەوامبێت لە کاری زیاتر و باشتر.

بینراو : 844