Image

مامۆستایەکی پەیمانگە لە لایەن فیدراسیۆنی نێودەڵەتی دەرمانسازان وەک سەرپەرشتیاری توێژینەوەی کۆمەڵێك خوێندکار هەڵبژێردرا

ڕێکەوت : 26 - Jul - 2024

هەفتەی ڕابردوو م. ژینیا کاوە مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەگەڵ دوو لە هاوپیشەکانی پرۆفیسۆر د. ڤینسا و د. نورتا، .لە لایەن فیدراسیۆنی نێودەڵەتی قوتابیانی دەرمانسازی بانگێشتکرا وەک سەرپەرشتیاری توێژینەوەی کۆمەڵێك خوێندکار و دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی لە وڵاتە جیاوازەکان بە مەبەستی ڕێنیشاندان و سەرپەرشتیکردنی ئەو خوێندکارانە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بواری دەرمانسازیدا.

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە پیرۆزبایی لە م. ژینیا دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

بینراو : 752