Image

ئاگادارییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی مەشقی هاوینە

ڕێکەوت : 23 - Jun - 2024

ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی خۆشەویست دەکەین، کە کۆمەڵێک فێرخواز تا ئەم ڕێکەوتە نەهاتوون بۆ بردنی نوسراوی ئەنجامدانی مەشقی هاوینەیان، کۆتا ڕێکەوت١/٧/٢٠٢٤ بۆ ناو تۆمارکردن، یان شوێن گۆڕین یان گەڕاندنەوەی نوسراوی لاری نەبوون، لە دوای ئەو بەروارەوە فێرخواز مافی بەشداریکردنی نامێنێت بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە. لە دوای ئەو ڕێکەوتە تکایە هیچ فێرخوازێک بۆ ناو تۆمارکردن سەردانمان نەکات.

تکایە ئاگاداری ئەم خاڵانە بن:

١-  ماوەی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بە شێوەی ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ دەبێت و پێویستە لە (١٠٠) کاتژمێر کەمتر نەبێت.

٢- هەر فێرخوازە و سەرپەرشتیارێکی زانستی لە پەیمانگەوە بۆ دادەنرێت کە سەردانتان دەکەن لە کاتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە و پەیوەندیتان پێوە دەکەن بۆیە تکایە لە مۆبایلەکانتان ئەپلیکەیشنی وەتس ئەپ دابەزێنن بۆ پەیوەندی کردنی خێرا.

٣- لە پاش تەواوکردنی مەشقی هاوینە، مەرجە هەرفێرخوازە و ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەل ئامادە بکات لەسەر بەشداریکردنی لە مەشقەکەدا و پێشکەشی سەرپەرشتیاری زانستی بکات.

تێبینی:

١- فێرخواز پێویستە لە پاش کۆتایی هێنان بە مەشقی هاوینە (پاکێجی ئامادە بوون و فیدباک، نوسراوی دەستبەکاربوون، دەستلەکارترازان و ڕاپۆرت) بەیەکەوە بگەڕێنێتەوە بۆ پەیمانگە لە ڕێگەی مامۆستای سەرپەرشتیارەوە.

٢-  پێوسیتە هەر فێرخوازێك بەجیا ڕاپۆرت بکات نابێت بە گروپ بیکەن.

٣- ڕاپۆرتەکە دەستنوس نەبێت، واتە لەسەر ئەو تێمپلیەتە بێت کە دیاریکراوە.

٤- پێویستە لە نوسراوی دەستبەکاربوون ئاماژە بە ڕێکەوتی دەستبەکاربوون بدرێت.

٥- پێویستە لە نوسراوی دەستلەکارترازان ئاماژە بەوە بدرێت کە فێرخواز ١٠٠ کاتژمێر مەشقی جێبەجێ کردووە.

بینراو : 718