لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 29 - May - 2024
زانکۆی نیوکاسڵ لە ڕێگەی د. دەیڤد بەین سەرپەرشتیاری خوێندنی
ماستەری د. هەژان خالد میوانداری ناوبراوی
کرد بە پێشکەشکردنی سیمینارێک سەبارەت بە دۆخی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی
کوردستان.
لە سیمینارەکەدا کورتەیەکی لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان و پێگە و ڕۆڵی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا خستەڕوو. پاشان ئەنجامی دوو
توێژینەوە باسکرد، کە سەبارەت بە بارودۆخی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەربەستەکانی بەردەمیان لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١
و ٢٠٢٣ لەسەر هەمان بابەت لە دووتوێی ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن
لە مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکرایەوە.
پاشان باسی لەو دەستپێشخەری و هەوڵانە کرد کە دەکرێت گۆڕانکاری
لە دۆخی ژنانی ڕۆژنامەنووس دروستبکەن، لەنێویاندا ناوەندە ئەکادیمییەکان، بە نموونە
وەک ئەزموون باسی لە هەوڵی بەشی دیجیتاڵ میدیا
لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کرد وەک پێشەنگ
لە پێگەیاندنی گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ کارکردن لە بواری میدیادا.
لە کۆتایدا لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێکخستنی کاری هاوبەش و پێکەوەیی بۆ خزمەتی دەنگی ژنانی ڕۆژنامەنووس کرا، کە ئومێد دەکرێت بەرهەمداربێت.
جێی ئاماژەیە سیمینارەکە
لە ڕۆژی چوار شەممە 22/5/2024 بەڕێوەچوو.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704352