Image

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەشداری دیداری " وێناكردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام" لە هەولێر کرد

ڕێکەوت : 22 - May - 2024

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌ و بەڕێز د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوەی زانستی‌ و بەڕێز د.مەئمون ئەلدبەیعی ئەمینداری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وڵاتی ئوردن‌ و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم‌ و بریكاری وەزارەت‌ و دەیان سەركردەی ئەكادیمی‌ و سەرۆك زانكۆکان و ڕاگری پەیمانگەکان لە ئوردن‌ و هەرێمی كوردستان، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان‌ و ئوردن بەناونیشانی (وێناكردنی ئایندە لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) بەڕێوەچوو، كە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوەی زانستی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوەی زانستی شانشینی هاشمی ئوردن ڕێكخرابوو.

وەفدێكی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە سەرۆكایەتی پ.ی.د. ڕێبوار مەلا نەبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ئەندامێتی د. هۆزان لطیف رؤف سەرۆکی لیژنەی ڕانکینگی پەیمانگە و د. گەشە عبداللە محمد سەرۆک بەشی دەرمانسازی ئامادەبوون، لەو دیدارەدا ڕێككەوتن نامەیەك لە نێوان وەزیری خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوەی زانستی‌ و ئەمینداری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوەی زانستی ئوردن واژۆكرا، كە چەندین مادە‌ و خاڵی گرنگی سەبارەت بە نەخشەڕێی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی‌ و ئەكادیمیەكانی نێوان هەردوو لای لەخۆگرتووە.

شایانی باسە ئەم دیدارە کە لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، بەشێکی دیدارەكە تەرخانكرا بۆ پێشكەشكردنی دوو پانێڵ سەبارەت بە لایەنە جیاجیاكانی خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوە لە ئوردن و هەرێمی كوردستان.

بینراو : 1001