لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 19 - May - 2024
بەشی شیکاری نەخۆشییەکانی KTI سیمینارێکی
زانستی بۆ بەڕێز هاوژین عثمان سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و
دیار احمد سەرۆکی بەشی تاقیگەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بە ناونیشانی "ئاشنابوونی
فێرخواز بەکاری پیشەی بۆ دوای خوێندنی ئەکادیمی" بۆ فێرخوازانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
ڕێکخست و ئاماژەی بەو ڕیکارە یاسایی و پیشەییانە کرد کە پێویستە کارمەندی
تەندروستی دوای دەرچوونی پێوەی پابەند بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە پێویستە دەرچووان
دوای تەواوکردنی خوێندن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەندیکاوە بکەن بۆ ئەوەی لەسەرجەم
خزمەتگوزارییەکانی سەندیکا سودمەند بن.
دوای تەواوبوونی سیمینارەکە م. میران حسێن سەرک بەشی
شیکاری نەخۆشییەکان بە ناوی ڕاگرایەتییەوە سوپاسی کردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری
بۆ خواستن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704379