Image

بەشی دەرمانسازی گەشتێکی زانستیان ڕێكخست بۆ کەمپی ئاوارەکانی عەربەت

ڕێکەوت : 29 - Apr - 2024

لە میانەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، لە گەشتێکی زانستیدا بەشی دەرمانسازی بە سەرپەرشتی م. ژینیا کاوە هەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەك بۆ کەمپی ئاوارەکانی عەربەت بە ڕێخستنی سیمینارێك بۆ دانیشتوانی کەمپەکە دەربارەی ڕێگاکانی ڕێگرکردن لە دووگیانی بۆ خانمانی کەمپەکە و لە هەمان کاتدا ڵەگەڵ بەشێک لە فێرخوازانی بەشەکە سەردانی بنکەی تەندروستی کەمپەکەیان کرد بە مەبەستی ئاشنابوونی خوێندکاران بە ڕۆڵی بەشە جیاوازەکان لە بنکە تەندروستیەکاندا، وە بەخشینی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو لایەنانەی هاوکار بوون.

دەستخۆشی بۆ هەردوو فێرخوازی بەشی دیجیتاڵ میدیا هێلین اسماعیل محمد و محمد دانا ڕەسوڵ

بینراو : 914