لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 21 - Apr - 2024
بە بۆنەی یادی (١٢٦) ساڵەی یادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، چەند
چالاکییەکی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ بەم
بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.
چالاکی یەکەم کردنەوەی پێشانگایەکی دیکۆمێنتەرییە سەبارەت
بە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی کە لە لایەن تابان گەرمیانییەوە ئامادەکراوە.
چالاکی دووەم سازدانی پانێڵێکە بە ناونیشانی "ئاسایشی
کۆمەڵگە لە سایەی میدیای نوێدا" بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە سازدەکات:
-
پ.ی.د. کاوە ڕەزا پانێڵست
ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ
-
د. پاڤێ جمیل پانێڵست
ڕاگری کۆلێژی زانستە
مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی
-
پەیمان عزەدین پانێڵست
پارێزەر
-
م. عمر حسن بەڕێوەبەری پانێڵ
سەرۆک بەشی
دیجیتاڵ میدیا لە KTI
شوێن: هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب - پەیمانگەی
تەکنیکی کوردستان - بەرزاییەکانی سلێمانی
ڕۆژ: دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٢/٤/٢٠٢٤ کاتژمێر: ١٠:٠٠
جێی ئاماژەیە ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی ئەو یاداشتی
لێکتێگەیشتنەیە کە لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان واژۆ کراوە.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 709237