Image

سیمیناری "ستراتیژییە کاریگەرەکانی بازرگانی: شارەزابوون لە نۆ ڕۆڵ بۆ سەرکەوتن" بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 16 - Apr - 2024

لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکارییەکانی بازاڕی کار، سیمینارەکان بەردەوامیان هەیە، لە چوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن (Co-curricular activity) بۆ بەشەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و ژمێریاری، سیمینارێک بە ناونیشانی "ستراتیژییە کاریگەرەکانی بازرگانی: شارەزابوون لە نۆ ڕۆڵ بۆ سەرکەوتن" لە لایەن م. ئەردەڵان جەمال محمود لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب پێشکەشکرا.  دواتر م. ڕەوەند مەجید بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی ستافی وافڵ دیزاین کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی.

بینراو : 857