Image

مامۆستایەکی پەیمانگە بڕوانامەی دکتۆرای بە پلەی باڵا بەدەستهێنا

ڕێکەوت : 13 - Mar - 2024

مامۆستا چیمەن جمال احمد مامۆستا لە بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی بە پلەی باڵا بەدەستهێنا، مامۆستای ناوبراو دوای بڵاوکردنەوەی دوو توێژینەوەی ئاست بەرز یەکێکیان توێژینەوەیەکی Scopus  ئەویتریان توێژینەوەیەکی ناوخۆیی ، توانی گفتوگۆی تێزی دکتۆراکەی ئەنجام بدات.

بەم بۆنەیەوە بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە د. چیمەن جمال احمد دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

بینراو : 1564