Image

سیمیناری "چۆن دەست بەکاری دیزاینی ناوخۆ بکرێت: دەرفەت و ئاڵنگارییەکان" بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 11 - Mar - 2024

لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکارییەکانی بازاڕی کار، سیمینارەکان بەردەوامیان هەیە، لە چوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن (Co-curricular activity) بۆ بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، سیمینارێک بە ناونیشانی "چۆن دەست بەکاری دیزاینی ناوخۆ بکرێت: دەرفەت و ئاڵنگارییەکان" لە لایەن ستافی وافڵ دیزاین لە هۆڵی سیمینار پێشکەشکرا.  دواتر د. هۆزان لطیف بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی ستافی وافڵ دیزاین کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی.

بینراو : 750