Image

پانێڵی "دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن"

ڕێکەوت : 04 - Mar - 2024

لە کارێکی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ، پانێڵێک بە ناونیشانی "دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن" لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 6/3/2024 کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ-سلێمانی بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە سازدەکات:

د. زانا عزیز کاکەڕەش        پانێڵست

م. شارا صالح علی            پانێڵست

م.ی شاڵاو عبدالرحمن عمر      بەڕێوەبەری پانێڵ

جێی ئاماژەیە ئەم پانێڵە یەکەمین کاری هاوبەشی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانە لە چوارچێوەی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لە نێوان هەردوولادا واژۆکراوە.

بینراو : 1037