لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 29 - Feb - 2024
لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی
مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی
خوێندن بەردەوامە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە لە ڕێگەی بەشی ژمێریارییەوە،
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (29/2/2024)
کاتژمێر 11:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب سیمینارێکی بۆ م. زرنگ
سالار محمد سازکرد بە ناونیشانی "تەندروستی
فێرخواز لە نێوان بابەتە سەردەمییەکانی وەکو خەوتن، خواردن و وەرزشکردن" لە
سیمینارەکەدا ئەوەی ڕوونکردەوە کە ڕێکخستنی خۆراک، خەو و
وەرزش یەکێکن لە فاکتەرە سەرەکی و گرنگەکانی مانەوەی جەستە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک،
دواتریش م. سەفین ڕەفعەت سەرۆک بەشی ژمێریاری بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاس و
پێزانینی پێشکەشکرد.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704489