Image

ڕاگری پەیمانگە بەشداری لە پێشانگای فۆتۆگرافی (گەڕان بەدوای سێبەرەکان) کرد

ڕێکەوت : 19 - Feb - 2024

بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی و پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەکی زۆری مامۆستایان و فێرخوازان، رۆژی (٢٠٢٤/٢/١٨) بەشداری لە کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی (گەڕان بەدوای سێبەرەکان) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان کرد .

لە تابلۆکانیدا فۆتۆگرافەر (هونەر ساڵەیی)، سروشتی جوانی هەرێمی کوردستانی، لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵدا، بۆ ئامادەبووان نمایش کربوو.

بینراو : 732