دەرفەتێکی ناوازەیە، ببە بە ئەندام لە یانەی NES
ڕێکەوت : 12 - Feb - 2024
بەرێوەبەرێتی
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، ساڵانە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەراسیمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان و خەڵاتکردنی
ئەو فێرخوازانەی دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانن و لە دوای تەواوکردنی خوێندنی
پەیمانگە بوونەتە خاوەن کاری تایبەتی خۆیان و کەسانی بەهرەمەند و لێهاتوو بوون، یان
بەرپرسیارێتیان وەرگرتووە لە بواری خۆیاندا و توانیویانە بە بەهرەو تواناکانیان
ببنە جێگەی شانازی و چاوەڕێی کاری باش و سەرکەوتویان لێبکرێت.
بۆ بەشداربوون
لەم چالاکییە پێویستە بە وردی ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە، دواتر لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵسەنگاندن
بۆ فۆڕمەکان دەکات و بە پێی پێوەری دیاریکراو و زانستی دەرچووان هەڵدەبژێردرێن و لە
مەراسیمێکی تایبەتدا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی کەسانی ناودار و سەرمایەداران
و خاوەن کۆمپانیا و بەرپرسان و مامۆستایان، خەڵاتی ڕێزلێنان دەدرێت بە دەرچووە سەرکەوتووەکان.
کۆتا
ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/١٠، لەم لینکەوە ناوی
خۆت تۆمار بکە: https://forms.gle/nJRQumzFgTqYZhMq7
بۆ
زانیاری زیاتر و هەرپرسیارێک پەیوەندی بەم ناونیشانی ئەلکترۆنییەی خوارەوە بکەن، یان
دەتوانن ڕاستەخۆ لەناو پەیمانگە سەردانی سەنتەری پەرەپێدانی کار بکەن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703574