Image

کۆمپانیای مایا سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە ڕاگرایەتی پەیمانگە

ڕێکەوت : 09 - Feb - 2024

لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆمپانیای مایا بانگهێشتی سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و سەرپەرشتیاری زانستی دامەزراوە پەروەردەییەکانی کرد و سوپاس و پێزانینی پێبەخشین، م. هاوژین حەسەن محەمەد بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و ماندووبونیان لە بواری پەروەردە و خوێندن، سوپاسنامەی بەخشییە بەڕێوەبەرو یاریدەدەری هەریەک لە زانکۆ، پەیمانگە، قوتابخانەکان و باخچەکان، هاوکات ڕۆڵی سەرپەرشتیارانی زانستیش بەرزنرخاند.

هەر لە چوارچێوەی ئەو مەراسیمەدا، م. هاوژین حەسەن سوپاس و پێزانینی بەخشییە هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و پ.ی.د. لوقمان ڕەئوف بەڕێوەبەری تۆماری پەیمانگە و دەستخۆشی لێکردن لە پای ئەو دەسکەوتە زانستییانەی کە لە ڕابردوودا بەدەستهاتوون.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا کۆمپانیای مایا پاڵپشتی تەواوی بۆ دامەزراوەکانی دەربڕی، کە هەمیشە بە باشترین و پێشکەوتووترین هۆیەکانی فێربوون پاڵپشتیان دەکات.

بینراو : 882