لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 08 - Feb - 2024
لە چوارچێوەی
پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی فێرخوازان، سەنتەری پەرەپێدانی کار لە پەیمانگەی
تەکنیکی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی نامی هەستا بە کردنەوەی خولێکی
گرافیک دیزاین بۆ ماوەی یەک مانگ، بە سەرپەرشتی م. پێشین ئیسماعیل کە ژمارەیەکی
بەرچاو لە فێرخوازان تێیدا بەشداربوون، دوای تەواوبوونی خولەکە پ.ی.د. ڕێبوار ملا
نبی ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکی کورتدا دەستخۆشی لە فێرخوازان و مامۆستایانی خولە کرد
و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن. دواتریش بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر
بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا، هەروەها ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی پێشکەش
بە هەریەک لە بەڕێزان م. پێشین و خاتو دێنی عومەر ڕێکخەری خولەکە کرد و هیوای
سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 709465