Image

ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەرچووان

ڕێکەوت : 29 - Jan - 2024

ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی ساڵی خوێندنی (2022-2023)ی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەکەین، ئەو بەڕێزانەی دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، یان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و بەڵگەنامە ڕەسمییەکانیان هی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، پێویستە تا ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (30/1/2024) تاوەکو کاتژمێر (11:00) سەردانی پەیمانگە بکەن، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان و ناردنیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەرزکردنەوەی بۆ حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

هەر بەڕێزێک دوابکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و مافی دەفەوتێت.

بینراو : 2290