Image

مامۆستایەکی پەیمانگە توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردەوە

ڕێکەوت : 25 - Jan - 2024

"بەبازاڕکردنی بازرگانی لە فەیسبووکداو ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەزموونی ڕیکلامکردنی کۆمپانیا بازرگانییەکان لە کەناڵە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستاندا"، ناونیشانی توێژینەوەیەکی زانستیی د. عەدالەت عەبدوڵڵا، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانە لەگەڵ پڕوفیسۆر د. نەزاکەت حەمەسەعید حسێن، کە لە ژمارە (٣)ی خولی دەیەمی گۆڤاری زانکۆی گەرمیاندا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم گۆڤارە، گۆڤارێکی زانستی و مەحکەمی زانکۆی گەرمیانە، تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و ساڵانە چوار ژمارەی لێ بڵاودەکرێتەوە.

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە د. عەدالەت دەکەین وهیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

بینراو : 808