لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 22 - Jan - 2024
بە ئامادەبوونی ڕاگرى پەيمانگە (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبى)، بەڕێوەبەری
زانستى (م. هاوار حسێن) و سەرۆک بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە (م. شایان سالار) و
ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستايانى پەیمانگە، پڕۆژەی كۆتایی فێرخوازانی سێمستەری سێیەمی بەشی ئەندازیاری
دیکۆری ناوەوە لە هەردوو وانەی Commercial
interior designو Lighting design بە سەرپەرشتی
مامۆستایانى وانە (م. ڕێژەن عثمان، م. وەيلان سليمان) و مامۆستايانى بەشى ديكۆر ( م.لانه روشن -
م.تابلو خالد - م.فينا ) لە هۆڵی وێنەکێشانی بەش خرانەڕوو، کە تێیدا فێرخوازان
چەندین پرۆژەی جۆراوجۆریان ئامادەکردبوو، کە ببووە جێی سەرنجی هەمووان.
لە بەسەرکردنەوەی ڕاگری پەیمانگە بۆ پرۆژە و تواناکانی
فێرخوازان ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە مامۆستایان و فێرخوازان کرد و هیوای
سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704438