Image

مامۆستاییەکی بەشی دەرمانسازی پەیمانگە وەک سەرۆکی ڕۆژهەڵاری ناوەڕاست لە فیدراسیۆنی خوێندکارانی کۆلێژی دەرمانسازی و تازە دەرچووان هەڵبژێردرا

ڕێکەوت : 20 - Jan - 2024

مامۆستای بەشی دەرمانسازی ساڤە عوسمان لە ١٠\'ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێژی دەرمانسازی، کە لە وڵاتی قەتەر و زانکۆی قەتەر بەڕێوەچوو، وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆی دەنگی وڵاتانی بەشداربوو کە لە ٨ وڵاتبوو پێکهاتبوو هەڵبژێردرا.

م. ساڤە لە ئێستادا نوێنەرایەتی ٢٣ ڕێکخراو لە ١٤ وڵاتی ناوچەکە دەکات، لە هەمانکاتدا دوای سەرکەوتنی بۆ پێگەکە دووبارە لە وڵاتی ئەندەنوسیا بە کۆی دەنگی ٣٠ وڵات بەشێوەی ئۆنڵاین توانی متمانەی وڵاتان بەدەستبێنێت. 

لە ئێستادا م. ساڤە عوسمان بەرپرسە لە دەستپێکردن و ئاڕاستەکردنی چالاکییەکانی فیدراوسیۆنەکە لە ١٤ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەمانکاتدا بەرپرسە لە دامەزراندنی پەیوەندی پتەوتر لەگەڵ زانکۆکان، ڕێکخراوە پیشەییە ناحکومیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە هەمانکاتدا نوێنەرایەتی فیدراسیۆنەکە دەکات لە کۆبونەوە نێودەڵەتیەکان وەکو کۆبونەوەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەروەها کاردەکات بۆ ڕێکخستنی سیمپۆزیۆمی دەرمانسازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمساڵ لە وڵاتی ئەردەن بەڕێوەدەچێت.

بینراو : 791