Image

مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێدەبەخشرێت

ڕێکەوت : 28 - Dec - 2023

لە مەراسیمێکدا کە بەشی دەرمانسازی ڕێکیخستبوو، سەبارەت دیاریکردنی ئاستی مامۆستایان، کە لە فیدباکی فێرخوازان پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە، م. گەشە عبدلله سەرۆک بەشی دەرمانسازی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بە چۆنیتی هەڵسەنگاندنەکە کرد و ناوی مامۆستایانی خوێندەوە، بەم بۆنەیەوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن:

م. هەنار ئازاد، م. رەفەل مالیک پلەی یەکەم

م. هەڵگورد ناظم پلەی دووەم

م. دینا طارق پلەی سێیەم

یاریدەدەرانی تاقیگە:

ڕەهێل فەرهاد پلەی یەکەم

ساڤە محمد پلەی دووەم

ژینیا کاوە پلەی سێیەم

بینراو : 1626