خولی چاککردنەوەی سیستەمی کۆمپیوتەری بە پراکتیکی و هاردوێری سەرجەم بەشەکانی IT و نێتوۆرک، کارپێکردنی IOT لەگەل Arduino.

ڕێکەوت : 22 - Dec - 2023
لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ
فاخر شێخ طیب، لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 21/12/2023 ئاهەنگی یەکترناسین و بەخێرهاتنی
فێرخوازانی قۆناغی یەکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، بە ئامادەبوونی سەرجەم
فێرخوازانی بەش و بەڕێزان د. زانا عزیز سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و
مامۆستایان، ئاهەنگی یەکترناسین و بەخێرهاتنی فێرخوازان بەڕێوەچوو، کە تێیدا
سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازان بەیەکتر ئاشنابوون، سەرەتای ئاهەنگەکە د. زانا وێڕای
ناساندنی بەش و مامۆستایان ناوی ئەو مامۆستایانەی خوێندەوە کە لە فیدباکی فێرخوازان
پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە، بەم بۆنەیەشەوە سوپاس و پێزانینی
بەشی پێشکەشکردن.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1621246