لەبارەی زانستەکانی فۆتۆگرافییەوە
ڕێکەوت : 13 - Dec - 2023
بە چاودێری ڕاگرایەتی و سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە،
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١٢/١٢/٢٠٢٣ وەک نەریتێکی هەمیشەیی کە هەر شەش مانگ جارێک بەڕێوە
دەچێت لە لایەن بەڕێزان (پ.ی.د رێبوار ملا نبی – ڕاگری پەیمانگە) و (م.ی ڕامیار
عبدالرحمن تیمور – بەڕێوەبەری سەرنتەری پەرەپێدانی کار) خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە
سەرجەم ئەو مامۆستا و بەشانەی کە توانیوایانە لە شەش مانگی ڕابردوودا زۆرترین ژمارەی
سەردانیکەری وێبساتی کەسیی و بەشیان هەبووبێت.
جێ ئاماژەیە ئەوە بڵێین کە پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان یەکەمین پەیمانگە بووە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کە توانیویەتی بچێتە
ناو ڕانکینگی وێبومەتریکس و مانەوە و بەرەوپێشچوون لەو ڕانکینگەدا کار و چالاکی تایبەتی
پێویستە، بۆیە پەیمانگە و ڕاگرایەتی و سەنتەری پەرەپێدانی کار هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان کە سەرجەم ستاف هان بدەن و دەسخۆشییان لێ بکەن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704470