Image

بەڕێوەچوونی سیمیناری زانستی ئایا ڤاكسينى دژ بە پەتای وەرزیی بكەم؟

ڕێکەوت : 02 - Nov - 2023


لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە لە ڕێگەی بەشی دەرمانسازییەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (2/11/2023)  کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب سیمینارێکی بۆ بەڕێز د. زەینەب محەمەد بابان پسپۆڕی هەناوی سازکرد بە ناونیشانی "ئایا ڤاكسينى دژ  بە پەتای وەرزیی بكەم؟" لە سیمینارەکەدا ئەوەی ڕوونکردەوە لە وەرزەدا خۆپاراست زۆر گرنگە و لەپێناو سەلامەتی باشتر وایە ڤاکسینی دژ بە پەتای وەرزیی ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی دوربیت لەو پەتایانەی کە بەشێکی لە سەرەتاکانی سەرماوە دەستپێدەکات. دوای گفتوگۆیەکی زۆری ئامادەبووان م. گەشە عبداللە بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە د. زەینەب و بەناوی ڕاگرایەتییەوە سوپاسی ئامادەبوونی کرد.

.

بینراو : 1064