خولی چاککردنەوەی سیستەمی کۆمپیوتەری بە پراکتیکی و هاردوێری سەرجەم بەشەکانی IT و نێتوۆرک، کارپێکردنی IOT لەگەل Arduino.

ڕێکەوت : 02 - Nov - 2023
بەشی یاسا لە کۆلێژی یاساو کارگێڕیی زانکۆی هەڵەبجە، لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندیی
زانکۆ، وۆرکشۆپێکی لە بارەی (جەنگی غەززەو هۆکار و لێکەوتەکانی لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست)، بۆ د. عەدالەت عەبدوڵڵا، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا، و د.لوقمان حەکیم،
مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخست.
لە وۆرکشۆپەکەدا پرۆفیسۆر د.مهاباد کامیل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و
د.سیروان حامد ڕاگری کۆلێژی یاساو کارگێڕی و ژمارەیەکی لە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجەو
خوێندکارانی خوێندنی باڵاو بەکالۆریۆس ئامادەی بوون، تیشک خرایەسەر هۆکارەکانی بەرپابوونی
جەنگ و بەردەوامبوونی و ڕەهەندە ئابوورییەکانی و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئایندەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.. پاشان
لەلایەن ڕاگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕییەوە بڕوانامەی بەشداری و پێزانین بە د.عەدالەت
عەبدوڵڵا بەخشرا.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1621289