Image

سیمیناری "ئامادەکارییەکی دروست بۆ تاقیکردنەوە"

ڕێکەوت : 30 - Oct - 2023

یاساکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس و کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە

 لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هۆشیاری فێرخوازان، ڕاگرایەتی پەیمانگە بە هاوکاری ڕاوێژکاری ئەکادیمی و ڕاوێژکاری دەروونی پەیمانگە هەستان بە پێشکەشکردنی زنجیرە سیمینارێک بۆ فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠٢٣ ، لە کاتژمێر ١٠.٣٠ -  ١١.٣٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بە ناونیشانی "ئامادەکارییەکی دروست بۆ تاقیکردنەوە" کە پێکدێت لە دو بەش (لە ڕووی ئەکادیمی: یاساکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس، لە ڕووی دەرونیەوە: کۆنترۆڵ کردنی دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە)، کە لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان: د. هۆزان لطیف و م. چیمەن جمال وترانەوە.

بینراو : 1307