Image

لە خانەقین، مامۆستایەکی پەیمانگە سیمیناری "ڕاگەیاندن و شێوەزاری لۆکاڵی" پێشکەشکرد

ڕێکەوت : 13 - Dec - 2024

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی مامۆستایانی پەیمانگە، لە هۆڵی ماڵی ڕووناکبیری سەلام لە شاری خانەقین، د. عەدالەت عەبدوڵڵا مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان KTI سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی (ڕاگەیاندن و شێوەزاری لۆکاڵی) پێشکەش بە ڕووناکبیرانی شاری خانەقین کرد، تیایدا ئاماژەی بە قۆناغی سەرهەڵدانی چاپخانەو وەرچەرخانی میدیا بۆ قۆناغی ماسمیدیاو ئەزموونی وڵاتانی ئەورورپا کرد لە سەدەی 15 و 18 و پرۆژەی ناپلیۆن لە فەرەنسا و ئەزموونی وڵاتانی تر تا دەگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بینراو : 187