Image

دەسکەوتە زانستییەکانی مامۆستایانی پەیمانگە بەردەوامە

ڕێکەوت : 10 - Dec - 2024

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ بە ناونیشانی (Impact of Waste Water on Antibiotics Resistance Phenomenon) لەلایەن مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (م. هەڵگورد ناظم محمد، م. هەردی حسەن ڕەسوڵ، م. بڕوا زاهیر محمد) بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆری دەرمانساز (د. شارا مهدی سلێمان) ئەندامی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و احمد عثمان عبداللە دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، لە گۆڤاری زانستی زانکۆی زیقاری پزیشکی بڵاوکرایەوە.

توێژینەوەکە باس لەوە دەکات کە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی دیاردەی بەرگری دژی دژە زیندەگییەکان بریتییە لە  تێکەڵبوونی ئاوی پیس کە لە ڕێگەکانی کشتوکاڵ، خۆراک و ئاوی ژێر زەوی دەگوازرێتەوە.

لەبەشی کۆتایی توێژینەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئاوی پیسی نەخۆشخانەکان، کە مەترسی زیاتری هەیە لەسەر تەندروستی و زیادبوونی بەرگری دژی دژە زیندەگییەکان، کە بەڕێژەیەکی زۆر زیندەوەرە مەترسیدارەکانی هۆکاری نەخۆشی لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ بوونی ماددەی کیمیایی ترسناک و تیشکدار.

بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم توێژەرانی ئەم پەیپەرە دەکەین و هیوادارین بەردەوامبن لەسەر ئەنجامدانی کاری زیاتر و باشتر.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://jmed.utq.edu.iq/index.php/main/article/view/598

بینراو : 438