Image

مامۆستایەکی پەیمانگە بەشداری لە گفتوگۆی دۆخی ڕۆژنامەوانانی کوردستان کرد

ڕێکەوت : 08 - Dec - 2024

 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دادوەرانی کوردستان و لە ڕۆژی نێودەوڵەتیی (کۆتاییهێنان بە پارێزبەندیی ئەو تاوانانەی دژی ڕۆژنامەوانان ئەنجامدەدرێن)، د. هەژان خالد، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ  وەک پانێڵیست بەشداربوو بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان.

ئەم چالاکییە بە هاوبەشی لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسیی بەریتانیا و کەنەدا و هۆڵەندا و ئەڵمانیا ڕێکخرابوو، کە تێیدا چەندین تەوەری گرنگی یاسایی و پیشەیی بواری ڕۆژنامەوانی کرا.

بینراو : 146