بەدڵنیاییەوە، لەناوەوە و لەدەروەی پەیمانگە چەندین شوێنی گونجاو هەیە بۆ نیشتەجێبوونی فێرخوازن، بەڵام بۆ هەر شوێنێکی نیشتەجێبوون نرخی تایبەت بەخۆی هەیە. بۆ زانینی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری پەیمانگە بکە.

تەنها ئەو پیشەییانە وەردەگیرێن کە لە پەیمانگەدا هەمان بەشیان هەیە، ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت، تکایە سەردانی ئەو بەشە بکە کە دەتەوێت لێی بخوێنیت. ستافی ئەو بەشە بە یارمەتیدانت خۆشحاڵ دەبن.

بۆ پێشکەشکردن و داواکردنی خوێندن دەبێت سەردانی پەیمانگە بکەیت بۆ وەرگرتنی فۆرم، یان ئەو فۆرمەی کە لە ماڵپەڕی پەیمانگە دانراوە پڕ بکەیتەوە. تەواوی پرۆسەی داواکاری پێشکەشکردنەکە دەتوانیت لە ماڵپەڕی پەیمانگە ببینیت.

بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە بەرنامە و سیستمی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم لە پەیمانگە، سەردانی بەستەری تایبەت بە سیستمی بۆلۆنیا بکە لە ماڵپەڕی پەیمانگە. هەروەها دەتوانیت داوای کۆپیەک لەو بڵاوکراوەیەی تایبەت بە قۆناغەکانی خوێندن لە پەیمانگە بکەیت. خوێندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دوو ساڵە و تیایدا فێرخوازان بەو توانست و کارامەییانەی کە لەبواری تەکنیکی و بازاڕی کاردا پێویستیانە، بەباشترین شێوەی زانستی و هاوتا لەگەڵ ستانداردەکانی خوێندن لەسەرتاسەری جیهاندا دەوڵەمەند دەکرێن.

کرێی خوێندنی ساڵانە بەپێی بەشەکان جیاوازە, بۆ زانینی کرێی خوێندنی سەرجم بەشەکان سەردانی پەیجی فەیسبووکەکەمان بکە

سەبارەت بە میکانیزمی خۆتۆمارکردن، دەتوانیت خۆت یان کەسێکی نزیکت سەردانی پەیمانگە بکات و، فۆرمی تایبەت وەربگرێت، دوای پڕکردنەوەی دەیگەڕێنیتەوە بۆ پەیمانگە تاوەکو فەرمانی وەرگرتن وەک پاڵێوراوت بۆ دەربکرێت.

تکایە سەردانی بەشی خزمەتگوزارییەکانی دۆزینەوەی کار لە ماڵپەڕی سەرەکی پەیمانگە بکە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و، ئەو هەلانەی پەیمانگە دەتوانێت دەستەبەری بکات، یان کار ئاسانی بۆ بکات.

لەو شوێنانەی کە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی فێرخوازان لەناو پەیمانگەدا تەرخان کراون، دەتوانیت ئوتومبیلەکەت ڕابگریت. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت پەیوەندی بە ئاسایشی پەیمانگەوە بکەیت.

بۆ زانیاری سەبارەت بە پشتگیری دارایی خوێندن دەتوانیت لە بەشی پاڵپشتی دارایی لە ماڵپەڕی پەیمانگە وەربگریت.

باشترین کات بۆ سەردانی پەیمانگە سەرەتای ساڵی خوێندن و ئەوکاتانەن کە بۆنەی تایبەتی پەیمانگە هەیە. یان ئەگەر گونجاو نەبوو لە بۆنەکاندا سەردانمان بکەیت، تکایە دەتوانیت لە هەرکاتێکدا پەیوەندی بکەی بە ڕێنیشاندەرەکانمانەوە بۆ گەڕان بەناو پەیمانگەدا. لەبەرئەوەی پەیمانگە سیاسەتی کرانەوە بەڕووی هەموو کەسێکدا گرتووەتەبەر، بۆیە گەڕانی ڕێنیشاندەر و ئەو نامیلکەی گەشتەی پەیمانگە یارمەتیت دەدات، کە بەخێرایی بە پەیمانگە ئاشنا بیت.