یمانگەی تەکینیکی کوردستان گرنگیەکی زۆر دەدات بە فێرخوازە دەرچووەکانی سالانی پێشوو کە توانیویانە سەرکەوتووانە خوێندنەکەیان کۆتایی پێ بهێنن و هەوڵیان داوە لە دوای پەیمانگە ئەو زانست و زانیارییەی وەریان گرتووە بۆ خزمەتی خۆیان و داهاتویان بەکاری بهێنن. هەروەها هەوڵیان داوە نیشان دەری ئەوە بن کە پەیمانگە بەردوام لە هەوڵی خزمەت کردنی فێرخوازەکانی بووە لە ئیستا و داهاتوودا. بەشی فێرخوازانی پێشوو بەردەوام لە هەوەڵی ئەودایە بتوانێت فێرخوازانی ئێستا و رابردووی لە پەیوەندیدا بن و بتوانن ئالووگۆری زانیاری بکەن و هەلیان بۆ برەخسێنن بۆ ئەوەی نەوەیەتکی بە ئەمەک و دلسۆز بن بۆخویان و کۆمەلگا وە هەروها رۆلێکی سەرەکی هەبێت لە بەدەست خستنی هەلی خوێندن و هەلی کار بۆیان کە سوودی هەبێت بۆ فێرخوازان و پەیمانگە . ئێمە وەک پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دلخۆشین بە فێرخوازەکانمان و هەمیشە پالپشتیان دەبین بۆ بە دەست هێنانی باشترین ئەنجام و هەردەم لە پەیوەندیدا دەبین لەگەڵیان .
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703579