زانیاری و دەستکەوتەکان

ڕێکەوت : 09 - Jan - 2025

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ژمارە

·       ١٠  ساڵ ئەزموون

·       ١٣ بەشی زانستی و تەکنەلۆجی

·       ٤٨٧٢  دەرچوو

 

ریزبەندی جیهانی رانکینگ

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان تاکە پەیمانگەیە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستانیش کە لە هەردوو پێگەی جیهانی وێبۆمێتریکس (Webometrics) و ئەیدی سایەنتیفیک (AD Scientific Index) ریزبەندی کراوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورە و گرنگە بۆ پەیمانگە و ستاف و فێرخوازەکانی. ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ پەیمانگای تەکنیکی کوردستان (KTI)! . ئەمە ئاماژەیە بۆ بەرەوپێشچوون و کاری بێهاوتا لە پەیمانگەکەمان.

وێبۆمێتریکس (Webometrics) گرنگی دەدات بەوەی تا چەند دامەزراوەکان کاریگەریان هەیە لە وێب سایت و ئۆنلاین. ئەیدی سایەنتیفیک (AD Scientific Index) سەرنجی لەسەر ئەدا و کاری ستافی ئەکادیمیە بۆ توێژینەوە و بەشداری کارا. ریزبەدنی کردنی پەیمانگەی تاکنیکی کوردستان لە هەردوو پێگە جیهانیە کە دەرخەری ئەو راستیە کە پەیمانگە نەک لەسەر ئاستی ناوخۆی بەڵکو نێوەدەوڵەتیش جێدەستی دیار بوو لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەدا.

 

پێگەی ئێمە

٢٠٢٥

  • ١٥٠١+ لە ئیمپاکت رانکینگ سەر بە دامەزراوەی تایمز لە کۆی ٢٥٢٦ زانکۆ لە ١٣٠ وولاتی جیاوازەوە؛ پلەی ٦١ لەسەر ئاستی عێراق لە کۆی ٢٥٠ زانکۆ، پلەی ١٢یەمین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. جێگای شانازیە کە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان تاکە پەیمانگەیە رانک کراوە لە ئیماپکت رانکینگ لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە هاوشانی زانکۆکان. 
  • ٢٣٩ لە کۆی ٣٢٢  لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) کە لە ٢٢ وڵات پێکدێت(سێیەمین لەسەر ئاست هەموو عێراق)، لە ڕیزبەندی دامەزراوەی SCImago، بۆ سەنتەرەکان و بواری توێژینەوە سەر بە دەزگای Elsevier
  • ٣٠ یەمین لە هەرێمی کوردستان و ١٥ یەمین لە نێو زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسی زانکۆکانی جیهان (Webometrics Ranking of World Universities)

٢٠٢٤

·       ١١٧ یەمین لەسەر ئاستی عێراق (٣١ یەمین لە هەرێمی کوردستان و ١٦ یەمین لە نێو زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسی زانکۆکانی جیهان (Webometrics Ranking of World Universities)

·       پلەی سێیەمین لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان لەڕووی گەشەی خێرا لە عێراق لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسی زانکۆکانی جیهان (Webometrics Ranking of World Universities)

 ·       ٩٢ یەمین لەسەر ئاستی عێراق لە ریزبەندی ئەیدی سایەنتیفیک (AD Scientific Index )

 

دانپێدانانی نێودەوڵەتی (Accreditation )

پەیمانگە خاوەنی بروانامەی ئایزۆی نێودەوڵەتی ٩٠٠١:٢٠١٥ (ISO 9001:2015) بۆ کوالێتی بەرێوەبردن  لە رووی خوێندن و بەرێوەبردنەوە.

 

بینراو : 2332