پرۆسەی بۆلۆنیا
ڕێکەوت : 17 - Oct - 2023
سڵاو لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە زۆر شانازی دەکەم و شەرەفمەندم کە یەکێکم لە دامەزرێنەران و ڕاگری پەیمانگەی پەیمانگە تەکنیکی کوردستان، دامەزراوەیەک کە تادێت وەک یەکێک لە باشترینەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی دامەزراوە فێرکارییەکانی خویندنی باڵا زیاتر دەناسرێت. پەیمانگە لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە بونیاد نراوە وەکو یەکێک لەپرۆژە پەروەردەیی و فێرکارییەکانی کۆمپانیای مایا، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی قەیوان. پەیمانگە بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مۆڵەتی پێدراوە بە فەرمانی وەزاری ژمارە (21923) لە (19/10/2015)، وەک یەکێک لە یەکەم پەیمانگە تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی، پەیمانگەکەمان بە خێراییەکی متمانەپێکراو و بەردەوام پێشڕەوی کردووە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە وەک دابینکەرێکی پەروەردەی کوالیتی.
هەروەها پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، کۆمەڵگە بازرگانییەکانەوە هەیە و لە نزیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکان کاردەکات بۆ ئەوەی لە پێشەنگی پراکتیکە پێشکەوتووەکانی پێداگۆژیدا بمێنێتەوە. پەیمانگەکەمان سوود لەم پەیوەندییانە وەردەگرێت بۆ سوودی فێرخوازەکانی. توێژینەوەکان و ڕەوتەکانی ئەم دواییە، ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت لە پرۆگرامەکانی تیۆرییەوە بچینە سەر مێتۆدی پراکتیکی، ئەمەش ڕێگە بە فێرخوازان دەدات بەرکەوتن لەگەڵ نوێترین تەکنیک و تەکنەلۆجیا و مێتۆدە پراکتیکەکان بن. زمانی ئینگلیزی زمانی فێرکردنە لەسەرجەم بەشەکان: کارگێڕی کار، ژمێریاری، ئەندازیاری نەوت، ئەندازیاری دیکۆر–دیزاینی ناوەوە، ئایتی، زانستی کۆمپیوتەر، دیجیتاڵ میدیا، دەرمانسازی، پەرستاری و شیکردنەوەی نەخۆشییەکان. هەریەکەیان پرۆگرامی دیبلۆمی تەکنیکی و دەرچووانی ئاست بەرز پێشکەشدەکەن. پەیمانگەکەمان دەکەوێتە شاری سلێمانی لانکەی شۆڕش و بەرخۆدان و پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە، ئەو بزاوتە ڕۆشنبیری و سیاسییەی کە هەیەتی مێژووەکەی سەلماندویەتی و ئەم تایبەیمەندی و نازناوانەی پێ بەخشیوە.، کە بەیەکێک لە باشترین پارێزگاکانی عێراق دابنرێت لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و بواری توێژینەوەدا. پەیمانگە پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ نەخۆشخانە پێشەنگەکانی شار هەیە بۆ بەشە پزیشکییەکان. هەروەها فێرخوازانمان دەتوانن سوود لە زنجیرە نەخۆشخانەکانی ئەنوەر شێخە وەربگرن. پەیمانگە دەرفەت دەدات بە فێرخوازەکانی بۆ پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانیان بە ئاسانکارییە نایابەکان، ئەکادیمییە ئیلهام بەخشەکان و وانەوتنەوە بە سەرکردایەتی توێژینەوە، کە وایان لێدەکات وەک تاکێکی لێهاتوو و باش گەشەسەندوو دەربچن کە توانای گواستنەوەیان هەبێت بەبێ کێشە بۆ شوێنی کار. پەیمانگەکەمان کۆمەڵگەیەکی زۆر هەمەچەشن و پێشوازیکارە و کەمپێکی جوانی هەیە. ئەوەندە گەورەیە کە ئامادەیی و کاریگەرییەکی نێودەوڵەتی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەندە گونجاوە کە فێرخوازەکان بتوانن هەستێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی پەرەپێبدەن بە پەیوەندییەکی تەواوی ژیانیان لەگەڵ هاوڕێ و ڕاهێنەران. پێشەنگ بوون و ناوبانگی پەیمانگە دەرئەنجامی چەندین هۆکار بووە: بەشدارییەکانی مامۆستایانی بەتوانا و دڵسۆز، وزە و حەماسەت و داهێنەری فێرخوازانی دەرچووان؛ خۆبەخشی و پشتگیری ستافی نایاب، خولیای دامەزرێنەرانمان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا دروست بکەن. پەیمانگەکەمان وەکو یەکەمین دامەزراوە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی یەکپارچەی دامەزراندووە بۆ ئەوەی سەرجەم کاروبارەکانی بەشێوەی ئەلکترۆنی بەڕێوە ببات. لەڕیگەی ئەم سیستەمەوە مامۆستایان و فێرخوازان دەتوانن لە ڕیگەی پۆرتاڵی تایبەت بەخۆیانەوە سەرجەم کاروبارەکان ئەنجام بدەن. لەهەمان کاتدا، لە پەیمانگە لە هەوڵدایە دانپێدانانی نێودەولەتی لەبوارەکانی ئایزۆ (ISO) و پرۆگرامی خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا بەدەست بخات لە کەمترین ماوەدا. بانگهێشتتان دەکەم بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پەیجی فەیسبووک و ئینستاگرام بزانن کە پەیمانگەکەمان چیتان پێشکەش دەکات و بزانن چی جیامان دەکاتەوە لە دامەزراوە باشەکانی تر. من باوەڕم وایە ئێوە سەرسام دەبن بەو شتانەی کە پەیمانگەکەمان تا ئێستا بەدەستی هێناوە، متمانەم بە تواناکانی هەیە بۆ بەدیهێنانی کاری گەورەتر لە داهاتوویەکی نزیکدا. ڕەچەتەی سەرکەوتنت لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەست پێدەکات.
دڵسۆزتان پ.ی. د. ڕێبوار ملا نبی دامەزرێنەر و ڕاگری پەیمانگە
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703570