Image

پانێڵی ئه‌ركه‌كانی میدیا له‌ كاتی جه‌نگدا

ڕێکەوت : 24 - Oct - 2023

بەڕێوەچوونی
پانێڵی ئه‌ركه‌كانی میدیا له‌ كاتی جه‌نگدا
لە میانەی چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگە، بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵی (ئه‌ركه‌كانی میدیا له‌ كاتی جه‌نگدا) لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 23/10/2023 بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە سازکرد:
د. سه‌مه‌د عه‌بدولقادر، مامۆستای زانكۆ – میدیاكارو شاره‌زای بواری ماسمیدیا پانێڵست
د. عومه‌ر عه‌لی، مامۆستای زانكۆ – نووسه‌ر و شاره‌زای بواری كۆمه‌ڵناسی پانێڵست
د. ئومێد قه‌ره‌داغی، مامۆستای زانكۆ – لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای بواری ئابووری پانێڵست
د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، مامۆستای زانكۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ
لە پانێڵەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازان و پسپۆڕانی بواری ڕاگەیاندن ئامادەیبوون و سەرەتای پانێڵەکەش بە دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان و دواتر م. عمر حسن سەرۆک بەشی دیجیتاڵ میدیا لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە گربگی سازدانی ئەم جۆرە پانێڵ و چالاکییانە کرد کە دەتوانێت خزمەتێکی زۆر بە کاری ڕۆژنامەوانی بکات. دوای گەنگەشەکردنی بابەتەکە لە لایەن پانێڵستەکانەوە، پانێڵەکە بە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕی ئامادەبووان کۆتایی هات و، لە کۆتاییشدا د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە پانێڵستە بەڕێزەکان کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بینراو : 547