لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵی زانستیی ژیریی دەستکرد لە هۆڵەکانی وانەوتنەوە بۆ جیهانی کار بەڕێوەچوو بە چەندین ڕاسپاردەی گرنگ کۆتایی هات

ڕێکەوت : 14 - Sep - 2026
لە چوارچێوەی مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)ی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، کە ڕۆژی پێنجشەممە (١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦) بەڕێوەچوو، لە بڕگەیەکی تایبەتدا ڕێز لە هەوڵە دیجیتاڵییەکانی ستافی ئەکادیمی و بەشە زانستییەکان نرا.
لەم بڕگەیەدا، لەلایەن (پ.ی.د. لوقمان ڕووف عەلی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەڕایەتییەکانی کارگێڕی و تۆمارگەی پەیمانگە، بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرا، بەو مامۆستا و کارمەندانەی، کە وەک سەرپەرشتیاری وێبسایتی بەشە زانستییەکان و پڕۆفایلی کەسیی مامۆستایان، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، لە دەوڵەمەندکردن و بەردەوام نوێکردنەوەی زانیارییە ئەکادیمییەکان و توانیویانە زۆرترین ڕێژەی سەردانیکەر لەسەر وێبسایتی فەرمیی بەشەکان و وێبسایتی کەسییەکان تۆمار بکەن.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2226112