وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستخۆشی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەکات بۆ بەدەستهێنانی متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی

ڕێکەوت : 31 - Aug - 2026
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە لەلایەن پ. د. محەمەد حوسێن ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کراوە، پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی تەواوی ستافی ئەکادیمی، کارگێڕی و فێرخوازانی پەیمانگەکە کراوە.
ئەم دەستخۆشییە بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتییە بۆ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەلایەن «ئەنجومەنی متمانەبەخشینی پەروەردەی نێودەوڵەتی (IEAC) لە وڵاتی بەریتانیا».
دەزگای دڵنیایی جۆری هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پەیمانگەکە خواستووە لە بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زیاتری ڕەوتی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2172814