Image

داشکاندنی تایبەت بە ڕێژەی ٢٠٪ بۆ دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ڕاگەیەندرا

ڕێکەوت : 17 - Aug - 2026

 لە چوارچێوەی هەماهەنگی و پەیوەندییە زانستییەکانی نێوان هەردوو دامەزراوە، زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان داشکاندنێکی تایبەتی بە ڕێژەی (٢٠٪) لە کرێی خوێندنی ساڵانە پێشکەش بە دەرچووان و فێرخوازانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەکات کە دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی بەکالۆریۆس بدەن.

بەپێی نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، ئەم داشکاندنە سەرجەم ساڵانی خوێندنی فێرخواز لە زانکۆ دەگرێتەوە (سەرباری ئەو داشکاندنەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کراوە)، بۆ کۆمەڵێک لە بەشە زانستی و تەکنیکییە گرنگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە:

بەشی دەرمانسازی: ساڵانە بە ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دینار (لەبری ٨ ملیۆن دینار).
بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی: ساڵانە بە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار (لەبری ٣.٥ ملیۆن دینار).
بەشی تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی: ساڵانە بە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار (لەبری ٣.٥ ملیۆن دینار).
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT): ساڵانە بە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دینار (لەبری ٣ ملیۆن دینار).
بەشی گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان (HRD): ساڵانە بە ١ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دینار (لەبری ٢.٤ ملیۆن دینار).
بەشی کارگێڕی نێودەوڵەتی: ساڵانە بە ١ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دینار (لەبری ٢.٤ ملیۆن دینار).

زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ئاماژەی بەوە کردووە کە مەرجی سوودمەندبوون لەم داشکاندنە ئەوەیە خوازیار لە ڕێگەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە سەردانی زانکۆ بکات و لە بەشەکانی ناوی تۆمار بکرێت. جێی باسە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتییە و فرەنچایزی زانکۆ پێشەنگەکانی وڵاتی مالیزیا UTM و UiTM پێشکەش بە خوێندکاران دەکات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ناونووسین، خوازیاران دەتوانن سەردانی کەمپی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بکەن لە شاری سلێمانی - بەرزاییەکانی سلێمانی، بەرامبەر پارکی هەواری شار، یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی (07721411414) یان ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ (www.uniq.edu.iq).

بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە

بینراو : 1108