بەوێنە؛ ڕێزگرتن لە ساڵانی خزمەت و دڵسۆزیی سێ سەرۆک بەشی پەیمانگە

ڕێکەوت : 21 - Jul - 2026
لە مەراسیمێکی شایستەدا، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە سێ سەرۆک بەشی پەیمانگە، کە دوای ساڵانێک لە خزمەتی بێوچان و سەرکردایەتیی سەرکەوتووانەی بەشەکانیان، ئەرکی کارگێڕییان کۆتایی هات.
ڕاگرایەتیی پەیمانگە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بەڕێزانە نەک هەر لە ڕووی زانستییەوە، بەڵکو لە ڕووی کارگێڕیشەوە شوێنپەنجەیەکی دیاریان لە گەشەپێدانی پەیمانگەکەماندا جێهێشتووە.
ڕێزلێنراوەکان پێکهاتبوون لە:
١. م. گەشە عەبدوڵا محەمەد: سەرۆکی بەشی دەرمانسازی (خزمەتی ساڵانی ٢٠١٧-٢٠٢٦).
٢. م. سەفین ڕەفعەت غەفار: سەرۆکی بەشی ژمێریاری (خزمەتی ساڵانی
٢٠١٨-٢٠٢٦).
٣. م. ئەحمەد عەبدولڕەحمان عەباس: سەرۆکی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان (خزمەتی ساڵانی ٢٠٢٤-٢٠٢٦).
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سوپاسی بێپایانی خۆی ئاراستەی ئەم مامۆستا بەڕێزانە دەکات بۆ ئەو هەموو دڵسۆزی و ماندووبوونەی لەپێناو پێگەیاندنی فێرخوازان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی بەشەکانیان نواندوویانە.
هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین لە هەنگاوەکانی داهاتووی ژیانیاندا، چونکە ئەوان هەمیشە وەک بەشێکی درەوشاوە لە مێژووی KTI دەمێننەوە.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2097707