لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 23 - Oct - 2023
لە زنجیرە چالاکییە هۆشیارییەکان کە لە ئۆکتۆبەری پەمەییدا
بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 17/10/2023 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و
ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، بەشی دەرمانسازی
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان چەند چالاکییەکی ئەنجامدا، سەرەتا م. گەشە عبدلله
سەرۆک بەشی دەرمانسازی چەند ئامارێکی سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە خستەڕوو، دواتر
بەڕێز د. سەناریا شوان عبدالرحمن - پسپۆری خێزانی و نەخۆشیەکانی مەمک لە شاری
پزیشکی ئەنوەر شێخە، لە سیمینارێکی پێشکەش کردپاشان لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لەگەڵ
مامۆستایان فێرخوازان، چەند تەوەرێکی جیاوازیان لەسەر شێرپەنجەی مەمک و چۆنێتی
خۆپاراستن گفتوگۆی لەسەر کرا، دوای تەواوبوونی گفتوگۆ زانستییەکان ڕاگری پەیمانگە
سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە دکتۆرە سەناریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704418