بەوێنە؛ ڕێزگرتن لە ساڵانی خزمەت و دڵسۆزیی سێ سەرۆک بەشی پەیمانگە

ڕێکەوت : 21 - Jul - 2026
ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی یەکەمی ئەنستیتوتی باڵای ژمێركارانی یاسایی - سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری ئەنستیتوت و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان بەڕێوەچوو.
لەلایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و د. یادگار عەباس هۆمەر، ژمێریاری یاسایی و لێپرسراوی ئەنستیتوتی باڵای ژمێركارانی یاسایی - لقی سلێمانی، پێشوازییەکی گەرم لە وەزیری خوێندنی باڵا و شاندی میوان کرا.
مەراسیمەکە چەندین بڕگەی جیاوازی لەخۆگرتبوو، لەوانە وتەی وەزیری خوێندنی باڵا و بەخشینی بڕوانامە و ڕێزلێنان بەسەر دەرچووان و مامۆستایاندا.
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەک ناوەندێکی زانستیی پێشەنگ، شانازی بە میوانداریکردنی ئەم جۆرە مەراسیمە ئەکادیمییە گرنگانە دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو دەرچووان دەخوازێت.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2097698