لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕێکەوت : 23 - Oct - 2023
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 19/9/2023 وەفدێکی سەندیکای بەهرەمەندان و داهێنەرانی
عێراق بە سەرۆکایەتی د. ئیدریس محمد نوري بەرپرسی لقی کەرکوک و د. وریا نورالدين
رؤوف چالاکوانی مەدەنی و ڕاهێنەر لە تەندروستی کەرکوک، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی
کورستانیان کردو خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشییە هەر یەک لە بەڕێزان پ.ی.د ڕێبوار ملا نبی
ڕاگری پەیمانگە و م. عەلی دلاوەر نوری، لە پای هەوڵ و ماندوبوونیان لە خزمەتکردن
بە پەروەردەو خوێندن و خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی چالاکییە زانستییە جۆراوجۆرە
خۆبەخشییەکانەوە.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ بوو لەسەر کاری پێکەوەیی و دانانی پلانی
داهاتوو، لە پێناو زیاتر خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵک لە ڕێگەی کاری خۆبەخشییەوە.
لەو چوارچێوەیەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەسەر جێبەجێکردنی کارێکی جۆریی لە داهاتوودا
کە خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی چەند سمینار و وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (شکاندنی
ڕێگرییەکان بۆ گەیشتن بە گەشەی بەردەوام).
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704349