Image

خولی ڕاهێنانی توێژینەوەی ئەکادیمی

ڕێکەوت : 23 - Oct - 2023


لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 دەستیێکرد، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (17/9/2023) خولی ڕاهێنانی توێژینەوەی ئەکادیمی بۆ سەرجەم مامۆستایان لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگە سازکرد، سەرەتای دەستپێکی خولەکە بەڕێز د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی خولەکە کرد و ڕوونیکردەوە ک خولەکە بە بەشداری کۆمەڵێل مامۆستای نێوخۆیی و دەرەکی بەڕێوەدەچێت و ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە چوار کاتژمێر ڕاهێنان بە مامۆستایان دەکرێت، وتیشی بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندین خولی دیکە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێنەوە.

دواتر لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا د. هۆزان لطیف چەند بابەتی جیاوازی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و دوای چەند کاتژمێر گفتوگۆ چالاکییە زانستییەکانی ئەمڕؤ کۆتایی هات. بابەتەکانیش ئەمانە بوون:

• ئامانجی خولەکە

• ناوەڕۆکی خولەکە

• ڕێنمایی بەشداریکردن لە خولەکە

• فەلسەفەی خوێندن

• ئاسۆی کات

• ئیستدلالکردنی ئارگومێنت

بینراو : 441