ڕەسەنایەتی و زانست لە یەک وێنەدا. KTI

ڕێکەوت : 08 - Apr - 2026
سەردانێکی پڕ بایەخ و ڕێزلێنان
بەمەبەستی قەدرزانی و دەستخۆشی، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەڕێز( ئەدیب لطیف) و وەفدی یاوەری سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانی کرد و لەلایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگە پێشوازی لێکرا.
لەم دیدارەدا، بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ڕاگری پەیمانگە کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و کار ئاسانییە بەردەوامەی بۆ فێرخوازان بە گشتی و بەتایبەت بۆ کچ و کوڕی سەربەرزی شەهیدان ئەنجامی دەدەن.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سوپاس و پێزانینی بەخشیە بەڕێز (دێژین خان)، لێپرسراوی یەکەی یاسایی پەیمانگە. ئەم ڕێزلێنانە لە پای ماندووبوون و هاوکارییە بەردەوامەکانی بوو لە ڕاییکردنی کاروباری یاسایی و خزمەتکردنی فێرخوازانی ئازیز و کەسوکاری شەهیدان.
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان, هەمیشە پێشەنگ لە خزمەتکردنی زانست و نەوەکانی نیشتمان.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1931534