جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٦)

ڕێکەوت : 19 - Mar - 2026
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانی ئازیز و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە جەژن دەکەین، کە نیشتمانەکەمان و ناوچەکە بە گشتی لە ناو بارودۆخێکی هەستیار و ناهەمواری شەڕ و ناسەقامگیریدایە. ئەو دەنگە نەخوازراوانەی شەڕ و ئەو مەترسییە سەربازییانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمەکەمان دەبنەوە، سێبەری دڵگرانییان خستووەتە سەر شادییەکانی جەژن. ئێمە لە ڕاگرایەتی پەیمانگە، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیمان بۆ هەموو ئەو خێزانانەی بەهۆی ئەم بارودۆخەوە لە ناڕەحەتیدان، جەخت دەکەینەوە کە ئیرادەی ئێمە بۆ ژیان و زانست، لە هەموو دەنگێکی شەڕ بەهێزترە.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مژدەی کۆتایی هاتنی شەڕ و ماڵوێرانی، و سەرەتایەک بێت بۆ چەسپاندنی ئاشتییەکی بەردەوام و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان. نزا دەکەین خوای گەورە کوردستانمان لە هەموو بەڵا و نەهامەتییەک بپارێزێت و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە.
جەژنتان پیرۆز بێت، هەمیشە هەر لە خۆشی و سەرکەوتندا بن.
ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1848620