Image

وۆرکشۆپێک دەربارەی چۆنێتی و بەرچاوڕوونی نوسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی

ڕێکەوت : 12 - Feb - 2026

ISO 9001-2015

بەچاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و بەمیوانداری د.هیوا محەمەدی لە زانکۆی کرمانشان ووڵاتی ئێران 

 وۆرکۆشۆپی چۆنێتی و بەرچاوڕوونی نوسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لەلایەن د. هیوا محەمەدی (پسپۆڕی زانستە دەمارەکان - Neurosciences) پێشکەش کرا.

ناوەڕۆکی وۆرکۆشۆپ:
ئەم دانیشتنە کردارییە (Practical Session) دیزاین کراوە بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات لە بەرهەمهێنانی نووسراوی ڕاستەقینە و ئەکادیمی، کە ئەم تەوەرانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
• چەمک (Concept): پوختەکردن و پاڵاوتنی بیرۆکەکان بۆ ناونیشانی کار و پرسیاری توێژینەوە.
• پەیکەربەندی (Structure): بنیادنانی ئێسکەپەیکەری وتارەکە (بەپێی سیستەمی IMRaD).
• ڕەشنووس (Drafting): ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانی "نووسین بەبێ ترس" بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی نووسین.
• ناردن (Submission): هەڵبژاردنی جۆرناڵ (گۆڤاری زانستی) و نووسینی نامەی هاوپێچ (Cover Letter)

بینراو : 204