Image

بۆچی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان هەڵبژێرم

ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023

تایبەتمەندی پەیمانگە

1-       دابینكردنی بینای نوێ​ و مۆدێرن بەپێی ستانداردە جیهانییەكان، لەگەڵ ستافێكی تایبەت و كەسانی شارەزا و خاوەن ئەزمون.

2-       سەرجەم وانەكان بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنرێت، جگە لەوانەی كوردۆلۆژی.

3-       دابینكردنی تاقیگە و هۆڵی خوێندن لەسەر ستانداردە جیهانییەكان، بەهەموو پێداویستییە سەرەكییەكانی خوێندنەوە.

4-       سەرجەم مامۆستایان و وانەبێژان، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر، یان دكتۆران لەناوخۆی هەرێم، یان لە وڵاتانی پێشكەوتووی وەكو ئەمریكا، بەریتانیا، ئەوروپا، هیندستان و توركیا بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.

5-       بەشداریپێكردنی فێرخوازان لەپڕۆژەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، بەمەبەستی شارەزابوون لەكاری مەیدانی و كردارییدا.

6-       ئامادەكردنی دەرچووان بەنوێترین تەكنیك و شارەزایی سەردەم، بەمەبەستی كاركردن لەهەردوو كەرتی گشتی و تایبەتییدا.

7-       ئەنجامدانی هەندێك لەوانە پراكتیكییەكان و مەشقی هاوینە summer training لەپڕۆژەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، بەمەبەستی شارەزابوونی زیاتر لەبواری پسپۆڕیدا.

8-       پەیڕەوكردنی سیستمی ئەلكترۆنی، بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی كاروباری ئیداری و زانستی.

9-       كردنەوەی بەشی نوێ ​بەپێی پێویستی بوارە جیاوەزەكان لە هەرێمی كوردستاندا و، پڕكردنەوەی بازاڕی كار، بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

بینراو : 2613